کۆکردنەوەی کۆمەک لە قوتابیان قەدەغە کرا؛ سەرپێچیکاران ڕووبەڕووی لێپرسینەوە دەبن

KNN : Kurdish News Network
01:15 - 17/11/2026
کوردستان
+
-

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی سلێمانی کۆکردنەوەی هەر بڕە پارەیەک لە قوتابیان و خوێندکاران بەناوی پاڵپشتی و کۆمەک بۆ قوتابخانەکان بەتەواوی قەدەغە کرد

 

 

ئەم بڕیارە دوای ئەوە دێت کە تێبینی کراوە لە بەشێک لە ناوەندەکانی خوێندندا، بەناوی ئەنجومەنی دایک و باوکانەوە زیادەڕەوی کراوە لە کۆکردنەوە و دیاریکردنی بڕی پارە لە خێزانەکان

 

 

لە گشتاندنێکی فەرمیدا کە واژووی نەژاد عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی بەوەکالەتی لەسەرە و ئاراستەی سەرجەم پەروەردەکانی سنوورەکە کراوە، هاتووە کە بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢٦-٢٠٢٧) پارەی فرۆشگا بۆ خودی قوتابخانە و خوێندنگەکانە

 

 

لەبەر ئەم هۆکارە، ڕێپێدراو نییە لەژێر هیچ ناونیشان و پاساوێکدا پارە لە قوتابیان کۆبکرێتەوە، یان ناچار بکرێن لەڕێگەی دایک و باوکیانەوە بڕە پارەیەک بدەن، و هەر سەرپێچییەک لەم بڕیارە بەرپرسیارێتیی توندی بەدوادا دێت.

89 جار خوێندراوەتەوە