خشتەی بەیانیانی کارەبای مۆلیدە لە پارێزگای هەولێر گۆڕانکاریی تێدا کرا

KNN : Kurdish News Network
02:08 - 17/11/2026
کوردستان
+
-

لەسەر داواکاریی هاووڵاتییان، خشتەی پێدانی کارەبای مۆلیدە ئەهلییەکان لە بەیانیاندا لە سنووری پارێزگای هەولێر گۆڕانکاریی تێدا دەکرێت و کاتەکەی پێشدەخرێت

 

تەحسین خۆرانی، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای مۆلیدە ئەهلییەکانی پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند؛ لەمەودوا پێدانی کارەبای مۆلیدە لە جیاتی کاتژمێر (7) بۆ (9)ی بەیانی، لە کاتژمێر (6:30) خولەک پێدەدرێت و تا (8:30) خولەک بەردەوام دەبێت. بڕیارەکەش سەنتەری شار، قەزا و ناحیەکان دەگرێتەوە

 

سەبارەت بە کاتەکانی دیکە ئاماژەی بەوە کرد، خشتەی پێدانی کارەبا لە پاشنیوەڕۆ و ڕۆژانی پشوودا وەک خۆی دەمێنێتەوە، بەجۆرێک لە ڕۆژانی ئاساییدا لە کاتژمێر ()ی پاشنیوەڕۆ بۆ (1)ی شەو، هەروەها لە ڕۆژانی پشوودا لە (11)ی پێشنیوەڕۆوە بۆ (1)ی شەو کارەبا دەدرێتە هاووڵاتییان.

85 جار خوێندراوەتەوە