ئەحمەد موزانی،
سەرۆکی پەرلەمانی ئیندۆنیسیا ڕایگەیاند، جیبران ڕاکابومینگ ڕاکا، جێگری سەرۆکی
وڵات، بەهۆی ئابڕووچوونێکی پەیوەست بە بڕوانامەی قۆناغی ئامادەییەکەیەوە دەستی
لەکار کێشایەوە.
جێگرەکەی
سەرۆکی ئیندۆنیسیا کە تەمەنی 39 ساڵە، نامەی دەستلەکارکێشانەوەکەی پێشکەش بە
پرابۆوۆ سوبیانتۆ، سەرۆکی وڵات و پەرلەمان کردووە. ئەمەش دوای ئەوە دێت کە مانگی
ڕابردوو دادگای باڵای وڵاتەکە بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی بڕوانامەی ئامادەییەکەی
دەرکرد.
دەستلەکارکێشانەوەکە
لە کاتێکدایە کە حکومەتی جاکارتا ڕووبەڕووی فشاری توند و ناڕەزایەتیی جەماوەری
بووەتەوە. لە چەند هەفتەی ڕابردوودا هەزاران کەس دژی قەیرانی ئابووری، گەندەڵی و
خراپ بەڕێوەبردنی قەیرانی ئاگرکەوتنەوەی دارستانەکان ڕژانە سەر شەقامەکان.
بەپێی دەستووری
ئیندۆنیسیا، پۆستی جێگری سەرۆک دەسەڵاتێکی ئەوتۆی نییە و تەنها نوێنەرایەتیی سەرۆک
دەکات لە بۆنە فەرمییەکاندا، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ئەم ڕووداوە قەیرانەکانی بەردەم
حکومەت قووڵتر دەکاتەوە.
141 جار خوێندراوەتەوە