باکووری کوردستان , ژمارەیەک سەرۆک پارتی کوردی دەستگیرکران

KNN : Kurdish News Network
09:54 - 17/11/2026
کوردستان
+
-

پێنج بەرپرسی باڵا و سەرکردەی پارتە کوردییەکانی باکووری کوردستان دەستگیرکران. ئەم هەڵمەتە پاش چەند رۆژێک دێت لە راگەیاندنی هاوپەیمانێتییەک لە نێوان ئەو پارتانەدا، کە تێیدا بە فەرمی داوای مافی چارەنووسیان بۆ کورد کردبوو

 

دەستگیرکراوەکان بریتین لە؛ بایرام بۆزیەل، سەرۆکی پارتی سۆسیالیستی کوردستان، حەسەن داختەکین، جێگری سەرۆکی پارتەکە، فوئاد ئۆنەن، سەرۆکی پێل کورد، جانۆ ئامەدی، سەرۆکی پارتی وڵاتپارێزانی کوردستان، لەگەڵ عەلی ئۆنجی، کەسایەتیی سەربەخۆ. سەرجەم ئەم سەرکردانە ئەندامی ئەنجوومەنی هاوپەیمانێتیی "هاوبەندی"ـین

 

دوای راگەیاندنی هاوپەیمانێتییەکەیان، ئەو سەرکردە سیاسییانە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە رووبەڕووی هێرشێکی توندی نەژادپەرستان بوونەوە. لەسەر ئەو بنەمایەش، داواکاری گشتی هاتە سەر هێڵ و پرۆسەی دەستگیرکردنەکەیان جێبەجێ کرا.

178 جار خوێندراوەتەوە