ئەمڕۆ لە بەشێك لە وڵاتانی جیهان یەکەم رۆژی جەژنی قوربان بەڕێوەدەچێت

KNN : Kurdish News Network
09:07 - 17/06/2024
جیهان
+
-

ئەمڕۆ لە بەشێك لە وڵاتانی جیهان و عێراق، یەکەم رۆژی جەژنی قوربان بەڕێوە دەچێت، لەکاتێکدا دوێنێ لە زۆربەى زۆربەى وڵاتانى جیهانى ئیسلامى یەکەم رۆژى جەژنى قوربان بو.

 

هەواڵ:KNNC

 

ئەمڕۆ لە بەشێك لە پارێزگا شیعەنشینەکان لە عێراق، یەکەم رۆژی جەژنی قوربان بەڕێوەدەچێت و هاوڵاتییان لە حوسەینییەکان نوێژى جەژنیان کرد و دواتر بە مەبەستی قوربانیکردن، ڕویان لە مەیدانەکانی ئاژەڵان کرد.

 

بەگوێرەی رۆژژمێری بەشێك لە وڵاتان، هەر ئەمڕۆ یەکەم رۆژی جەژنی قوربانە لە هەریەك لە وڵاتانی ئێران و ئەفغانستان.

 

هاوکات، هەر ئەمڕۆ لە بەشێکی وڵاتانی ئاسیا، لەوانەش ئیندۆنیزیا، مالیزیا، هیندستان و بەنگلادیش جەژنی قوربان بەڕێوەدەچێت، لەکاتێکدا دوێنێ لە بەشێك لە وڵاتانی جیهانی ئیسلامیی یەکەم رۆژى جەژنی قوربان  بەڕێوەچو.

 

ساڵانە وڵاتانى جیهانى ئیسلامیی، بە بەجیا پێشوازیی لە جەژنەکان دەکەن، بە شیعە مەزهەبەکان، رۆژێك لە دوای سوننەکان جەژن دەکەن، بەڵام هەندێك جار هەردو مەزهەبەکە پێکەوە جەژنیان کردوە، هاوشێوەی جەژنی رەمەزانی ئەمساڵ.

491 جار خوێندراوەتەوە