کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ خەونى بردنەوەى جامى یۆرۆیە
و پێشیوایە بەهرەمەندى بەس نییە بۆ بردنەوەى نازناوەکان.
وەرزش:KNNC
دواى بردنەوەى یارییە دۆستانەکەى بەرامبەر ئیرلەندا،
کە توانى دو گۆڵ تۆماربکات، کریستیانۆ ڕۆناڵدۆى کاپتنى پورتوگال لە لێدوانێکى رۆژنامەنوسیدا ئاماژەى بەوەکرد، بردنەوەى خولى نەتەوەکانى ئەوروپا خەونە
و هەمو گۆڵەکانیشى لەگەڵ هەڵبژاردەکەى بە جوان دەزانێت.
ڕۆناڵدۆ دەڵێت "زۆر دڵخۆشبوم کە دواى 11 رۆژ
دەستم بە یارى کردەوە و توانیشم گۆڵ تۆماربکەم، بەڵام ئامانجە سەرەکیەکە پێشکەشکردنى
ئاستێکى باش بو بەرامبەر تیپێکى قورس".
لە بارەى بەشدارینەکردنى لە یارییەکەى بەرامبەر
کرواتیا، کریستیانۆ ئاشکرایکرد ئامادەبوە بۆ یاریکردن، بەڵام ڕاهێنەر پێى وتوە بەشدارى
پێناکات.
کریستیانۆ خۆى بە پیشەگەر دەزانێت و باس لەوەشدەکات
بە باشترین شێوە خۆى ئامادەدەکات بۆ یارمەتیدانى هەڵبژاردەکەى و رێزیش لە بڕیارەکانى
ڕاهێنەر دەگرێت و دەشڵێت "ئەو یاریزانە یەدەگانەى بەشدارییان کرد ئاستێکى بەرزیان
پێشکەشکرد، پێویستیشە سود لەم نەوە بەهرەمەندە وەربگرین، بەڵام دوپاتیدەکەمەوە بەهرەمەندى
بە تەنیا بەس نییە".
205 جار خوێندراوەتەوە