موشەکێك لە رێڕەوەی خۆی دەرچوو

KNN : Kurdish News Network
02:43 - 27/07/2022
زانستی

میدیا جیهانییەکان باس لەوە دەکەن موشەکێك لە چین لە رێڕەوەی خۆی دەرچوە و ئەو وڵاتە کۆنترۆڵی بەسەر ئەو موشەکەدا لەدەستداوە و ناشزاندرێت لە کوێی زەوی دەکەوێتە خوارەوە.

 

ماڵپەڕی ئیندیپێندێنت رایگەیاند: موشەکێکی 21 تۆنی لە چین لە رێڕەوی خۆی دەرچوە لە کاتی ئاڕاستەکردنی بۆ بۆشایی ئاسمان.

 

سەنتەری گەردونناسی هارڤەرد دەڵێت: بە داخەوە نازادرێت کەی و لە کوێ ئەم موشەکە دەکەوێتە خوارەوە و لەوانەشە کارەسات دروست بکات.

 

هاوکات، سوپای ئەمەریکاش خراوەتە ئامادەباشییەوە لە ئەگەری هاتنی بەرەو ئەمەریکا و پوچەڵکردنەوەی.

 

ئەوەش لەکاتێکدایە، لە مانگی نیسانی ساڵی رابردودا لە قۆناغى كۆتایی هەڵدانی موشەکێك بۆشایی ئاسمان كە هەڵگرى بەشە سەرەكییەكەى وێستگەكە بو، بە تەواوى لە كۆنتڕۆڵ دەرچو، دوای چەند رۆژێك لە زەریای هێمن کەوتە خوارەوە.

1387 جار خوێندراوەتەوە