کەشناسیی هەرێم
پێشبینییەکانی 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە کە ئاماژە بە ئەگەری بارانبارین و
گۆڕانکاری لە پلەکانی گەرمادا دەکات.
بەپێی
پێشبینییەکانی کەشناسیی هەرێم، لە دوو ڕۆژی داهاتوودا ئاسمان زۆربەی کاتەکان نیمچە
هەور و هەوری تەواو دەبێت، لەگەڵ ئەگەری بارینی باران لە ناوچە شاخاوییەکان و
نمەباران لە چەند شوێنێکی جیاواز.
ئەمڕۆ سێشەممە،
خێرایی با لە پاشنیوەڕۆدا چالاک دەبێت و لە هەندێک ناوچە پلەکانی گەرما دادەبەزن.
بۆ سبەینێ
چوارشەممەش، پێشبینی دەکرێت ئاسمان هەوری تەواو بێت و ئەگەری کەمێک نمەباران لە
ناوچە شاخاوییەکانی باکووری هەرێم هەیە، بەڵام پلەکانی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ
بەرزبوونەوە بەخۆیانەوە دەبینن.
48 جار خوێندراوەتەوە