تووتڕك
وه‌ك یه‌كێك له‌میوه به‌سووده‌كان به‌پارێزه‌ری له‌ش داده‌نرێن له‌به‌رامبه‌ر نه‌خۆشییه
درێژخایان و ده‌بێته به‌هێزكردنی سیستمی به‌رگری .
هەواڵ:KNNC
به‌پێی
توێژینه‌وه نوێیه‌كان بوونی مادده‌ی پرۆئانتۆسیاندین له‌تووتڕكدا كه‌وه‌ك به‌ربه‌ستێك
كارده‌كات له‌وه‌ی به‌كتریا به‌دیواره‌كانی بۆری میزه‌وه بلكێن ، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی
ئه‌م میوه‌یه ده‌وڵه‌مه‌نده به دژه ئۆكسێنه‌رو ده‌بێته پاراستنی خانه‌كانی له‌ش
و له‌تێكچون
ده‌یانپارێزێت و كۆلیسترۆڵی خراپی جۆری) (LDL داده‌به‌زێنێت و جۆره باشه‌كه‌ی (HDL) به‌رز ده‌كاته‌وه و به‌وه‌ش رۆڵی ده‌بێت له‌پاراستنی مرۆڤ له‌جه‌ڵته.
یه‌كێكی
تر له‌سوده‌كانی خواردنی ئه‌م میوه‌یه ئه‌گه‌ری توشبون به‌شێرپه‌نجه‌ی گه‌ده كه‌مده‌كاته‌وه
و جه‌ختیش له‌وه‌كراوه‌ته‌وه ، كه تووتڕك ده‌وڵه‌مه‌نده به‌ڤیتامینه‌كانی وه‌ك (C)
و (E)، کارۆتینۆید و ئاسن و ئه‌مانه‌ش
سیستمی به‌رگری له‌ش به‌هێز ده‌كه‌ن .
به‌پێی
ئه‌و راپۆرته‌ی كه گۆڤاری (Nutrients) بڵاویکردە؛ توێژەرانی زانکۆکانی ئیتاڵیا لە میلانۆ و پاڤیا دوای
پێداچوونەوە بە 19 توێژینەوەی زانستی، لەوانەش تاقیکردنەوەی کلینیکی لەسەر ئاژەڵ و
مۆدێلی خانەکانی مرۆڤ گەیشتوونەتە ئەم ئەنجامانە.:
-شانەکانی ئێسک لە فشاری هەوکردن و ئۆکساندن دەپارێزێت.
-توانای جەستە بۆ هەڵمژینی ماددە خۆراکیەکان باشتر دەکات.
-زیاتر خواردنی ئەنتۆسیانین، ئەو پێکهاتانەی لە تووتڕكدا هەیە، چڕی کانزاکانی ئێسک زیاد و بەهێز دەکات.
137 جار خوێندراوەتەوە