ئاژانسی بۆشایی ئاسمانی ڕووسیی (ڕۆسکۆسمۆس) ئاشكرایكرد؛ له‌به‌رنامه‌یدایه تاوه‌كو ساڵی 2036 وێستگەیەکی ئەتۆمی لەسەر
مانگ دروستبكات به‌به‌شداری هه‌ریه‌ك له کۆمپانیای ڕۆساتۆمی حكومی و ئینستیتیوتی
کورچاتۆڤ کە گەورەترین دامەزراوەی توێژینەوەی ئەتۆمی ڕوسیایە.
هەواڵ:KNNC
لە بەیاننامەیەکدا کۆمپانیای ڕۆسکۆسمۆس ڕایگەیاندووە ،كه گرێبەستێکی لەگەڵ
کۆمەڵەی بۆشایی ئاسمانی لاڤۆچکین واژۆ کردووە بۆ ئەنجامدانی پڕۆژەکە.
وه‌ك ڕۆسکۆسمۆس ئاماژه‌ی پێكردوه،
مەبەست لە دامه‌زراندنی وێستگه‌كه له‌سه‌ر مانگ دابینکردنی کارەبایە بۆ بەرنامەكانی له بۆشایی
ئاسمان و پشتیوانیكردنی توێژینه‌وه هاوبه‌شه‌كانی روسیا‌و چین.
له‌دوای ئه‌وه‌ی له‌ساڵی 1961 و بۆجاری یه‌كه‌م
یۆری گاگارین وه‌ك یه‌كه‌م كه‌شتیوانی سۆڤییه‌تی گه‌یشته بۆشایی ئاسمان، روسیا له‌و
ده‌مه‌وه شانازی به‌خۆیه‌وه ده‌كات وه‌ك هێزێكی پێشه‌نگ له‌به‌رنامه‌كانی بۆشایی
ئاسماندا.
101 جار خوێندراوەتەوە