زیره‌كی ده‌ستكرد له‌ئاشكراكردنی شێرپه‌نجه‌ی گورچیله‌دا به‌كارهێنرا

KNN : Kurdish News Network
09:38 - 19/12/2025
زانستی
+
-

بەپێی توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری Communications Medicine بڵاوکراوەتەوە، توێژەرانی زانکۆی تارتو لە ئیستۆنیا ئامرازێکیان دروستکردووە كه‌پشت به‌زیره‌كی  دەستکرد ده‌به‌ستێت و دەتوانێت له‌زوویی دەستنیشانی شێرپەنجەی گورچیلە  زۆر به‌وردی .

 

هەواڵ:KNNC

ئامرازە کە ناوی BMVision ە، تەکنیکەکانی فێربوونی ئامێر بەکاردەهێنێت بۆ شیکردنەوەی CT Scan،و یارمەتی پزیشکانی تیشک دەدات برینە شێرپەنجەییەکان و سووکەکان بە خێرایی و متمانەپێکراوتر دەستنیشان بکەن، لەنێویاندا ئه‌و حاڵەتانەی کە سکانەکان ئاشكرایان نه‌كردووه‌.

 

به‌پێی توێژینه‌وه‌كه‌ کە لە نەخۆشخانەی زانکۆی تارتوو ئەنجامدراوه‌، شەش پزیشکی تیشک پێداچوونەوەیان بە 200 سی تی سکاندا کردوه‌ کە هەریەکەیان دوو شێوازیان بەکارهێناوه‌: بە بەکارهێنانی زیرەکی دەستکرد و بەبێ بەکارهێنانی زیرەکی دەستکرد.

 

ئەنجامەکان دەریانخستوه‌ کە بەکارهێنانی ئامرازە بەهێزەکەی AI کاتێکی كه‌می پێویسته‌ بۆ ناسینەوە، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌ وردبینی و به‌رچاوڕوونی.

161 جار خوێندراوەتەوە