پزیشكێكی ڕوسی: ئه‌گه‌ر كه‌م خوێنیت شه‌رابی سورو چا مه‌خۆره‌وه‌

KNN : Kurdish News Network
06:24 - 22/12/2025
زانستی
+
-

دکتۆر یلینا شافرانسکایا پسپۆڕی رژێنه‌كانی ناوپۆشی له‌ش(Endocrine system) له‌دیدارێكی له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی گازێتای روسی  هۆشداریدا لەوەی هەندێک شێوازی خۆراکی ڕۆژانە دەتوانێت کاریگەری تەواوکەری ئاسن کەم بکاتەوە و تەنانەت ڕەنگە نیشانەکانی کەمی ئاسن توندتر بکاتەوە، بەتایبەتی لە وەرزی زستاندا.

 

هەواڵ:KNNC

ڕوونیشیکردەوە، زۆر کەس لەم ماوەیەدا بەدەست خەواڵوویی بەردەوام و ماندوێتی گشتی و زەردبوونی پێستەوە دەناڵێنن، زۆرجار هۆکاری بۆ گۆڕانی کەشوهەوا دەگەڕێنێتەوە، بەڵام هۆکاری ڕاستەقینە لە زۆر حاڵەتدا کەمخوێنییه‌ كه‌ ئه‌وه‌ش ده‌رئه‌نجامی کەمی ئاسنە.

کەمبوونەوەی ئەم توخمە دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی بەرهەمهێنانی هیمۆگلۆبین، كه‌ بەرپرسە لە هەڵگرتنی ئۆکسجین لە خوێندا، لە ئەنجامدا ئۆکسجینی پێویست ناگاتە شانەکان و کاریگەری نەرێنی لەسەر کارە گرنگەکانی جەستە دەبێت.

دکتۆر شافرانسکایا ئاماژەی بەوەشکردووە، خواردنەوەکانی وەک قاوە و چا و شەرابی سوور ڕێگری لە هەڵمژینی ئاسن دەکەن. ئەم خواردنەوانە  كه‌ پێكهاته‌ی پۆلیفینۆل و بە تایبەتیش تانینیان تێدایە کە دژە ئۆکسێنەرن و بە شێوەیەکی بەرچاو هەڵمژینی ئاسن لە جەستەدا کەم دەکەنەوە.  هەروەها جەختیكردوه‌ته‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ ئه‌و پێكهاته‌یه‌ به‌چری له‌ لە چا و شەرابی سووردا زیاترە.

 لەسەر گرنگی نەخواردنی تەواوکەری ئاسن لەگەڵ بەرهەمە شیرەمەنیەکان چونکە کالیسیۆم کارلێک لەگەڵ ئاسن دەکات لە کۆئەندامی هەرسدا، بەمەش مژینی سنووردار دەکات.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەکارهێنانی دەرمانی دژە ترشەڵۆک وەکو ئۆمێپرازۆڵ کاریگەری لەسەر هەڵمژینی ئاسن هەیە، بەو پێیەی ئەم کانزایە پێویستی بە ژینگەیەکی ترشه‌ڵۆكی هەیە ، لەکاتێکدا ئەم دەرمانانە بەرهەمهێنانی ترشی گەدە کەمدەکەنەوە کە پێویستە بۆ ئەم پرۆسەیە.

25 جار خوێندراوەتەوە