له گوندی بوداكڵی سەربە
پارێزگای (وان)ى باکورى کورستان، گامێش و ئه‌سپەکان له‌و حه‌وزه‌دا ده‌شۆردرێن كه
پله‌ی گه‌رمای ئاوه‌كه‌ی (40) پله‌ی سه‌دیه.
به‌هۆی سه‌رماوسۆڵه‌ی
زستانه‌وه گامێش و ئەسپەکان له تەویلەكان ده‌رناكرێن ناو به ناو ده‌برێن له‌و
حه‌وزه‌دا ده‌شۆردرێن.
حه‌وزه‌كه كه حه‌وت
كیلۆمه‌تر له گونده‌كه دووره له هاویناندا له‌لایه‌ن ئه‌و كه‌سانه‌وه به‌كارده‌هێندرێت
كه به‌دوای شیفادا ده‌گه‌ڕێن و له زستانانیشدا له‌لایه‌ن ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌یانه‌وێت
گامێش و ئه‌سپه‌كانیان بشۆن.
له كاتێكدا پله‌ی گه‌رما
له گونده‌كه (20) پله‌ی ژێر سفری سه‌دی دابه‌زیوه، به‌هۆی سه‌رما و سۆڵه‌وه
خاوه‌ن ئاژه‌ڵه‌كان ناتوانن گامێش و ئه‌سپه‌كانیان ببنه ده‌ره‌وه، به‌ڵام جار
جار ده‌یانبه‌ن بۆ ئه‌و حه‌وزه كه به به‌فر ده‌وره‌دراوه و پله‌ی گه‌رمی ئاوه‌كه‌ی
(40) پله‌یه و بۆ ماوه‌ی سێ كاتژمێر تیایدا ده‌یانهێڵنه‌وه و ده‌یانشۆرن.
گه‌نجانی گونده‌كه به‌بێ
گوێدانه كه‌شوهه‌واری ساردی ناوچه‌كه كاتێک گامێش و ئه‌سپه‌كان ده‌خه‌نه حه‌وزه‌كه‌وه،
خۆشیان له‌سه‌ر پشتیانه‌وه به ته‌قله خۆیان فڕێده‌ده‌نه ناو حه‌وزه‌كه‌وه، ئه‌وه‌ش
دیمه‌نێكی جوان و سه‌رنجڕاكێشی دروست كردووه.
فۆتۆ؛ AA
1269 جار خوێندراوەتەوە