بەهۆى کاریگەرییەکانى لە پاراستنى ژینگە و
ئاژەڵە کێوییەکان،هانا رەزا وەک یەکەم کچە کوردى شارى سلێمانى خەڵاتى (Wayfinder)
لەلایەن ناشناڵ جیۆگرافیکەوە پێبەخشرا.
گەلەری:KNNC
لە واشنتۆنى ئەمەریکا،
مەراسیمى بەخشینى خەڵاتى وەیفایندەر لەلایەن ناشناڵ جیۆگرافییەوە بەڕێوەچو، کە
ساڵانە 15 کەس لە سەرانسەرى جیهان وەرى دەگرن و تایبەتە بەو کەسانەى کە کاریان
کردوە بۆ پاراستنى ژینگە و هەسارەى زەوى.
بۆ ئەمساڵ، هانا رەزا،
پارێزەرى پڵنگەکانى کوردستان و (دامەرزێنەر و سەرۆکى رێکخراوى پڵنگانى بێسنور) وەک
کچە کوردێک وەرگرى ئەم خەڵاتەبو، بەمە بو بە بەشێک لە
کۆمەڵگەیەکی جیهانی دۆزەرەوەکانی ناشناڵ جیۆگرافیک کە کاریگەری ئەرێنی لەسەر ئاستی
جیهان دروست دەکەن.
361 جار خوێندراوەتەوە