ئەشکەوتی
کونەوەرچ دەکەویتە سنوری چیای سەفینەوە کە دریژای چیاکە، زیاتر لە 45 کیلۆمەترە، نادر
رۆستی نوسەرو شاخەوان ئامەژی بەوەکردوە لە
چیای سەفیندا تەنها دوو ئەشکەوتی لەم جۆرە هەیە کە ئەوکتریان پێی دەلێن ئەشکەوتی
کونە کەمتیار.
گەلەری: KNNC
دیمەنەکان
ئەشکەوتی کونە ورچە لە چیای سەفین، بە درێژای زنجیرەی چیای سەفین کە زیاتر لە 45کم ، لم جۆرە ئەسکەوتە کەمە و تاکو ئیستا تەنیا دوو ئەشکەوتی لەم شێوەیە دۆزاوەتەوە، بەڵام ئەشکەوتی نۆڕماڵی زۆرە.
وەک لە
وێەکانیشدا دەردەکەوێت، لە ژورەوەی ئەشکەوتەکە شوێنی مەترسیدار هەیە، وەک ( بەربونەوە
بەهۆی لێژی زۆر، مەترسی ئاژەڵی دڕندە چونکە ئێسکی پاشماوە و پیسای دڕندەی تێدایە،
کەوتنە خوارەوە بەتایبەت لەبەشی دواوە کە وەک دوو نهۆم وایە).
ئەو کەسانەی سەردانی ئەشکەوتەکەیان کردوە دەڵێن؛ باش نییە هەمو کەس سەردانی بکات
بەتایبەت بەتەنیا یان بێ ڕوناکی، لەبەر دژواری و بونی ئەو مەترسیانە.
جوگرافیای
ئەشکەوتەکە زۆر نادیار و ونە، تەنیا هەندێک دانیشتوی ناوچەکە و ژمارەیەک شاخەوان
شوێنەکەیان بینیوە. بەهۆی سەختی و شوێنی ئەشکەوتەکەوە، ئاسان نییە و بەبێ رێبەر شوێنەکە نادۆزرێتەوە.
وێنە و زانیاری؛ نادر ڕۆستی
107 جار خوێندراوەتەوە