حەیدەر عەبودی، گوتەبێژی حکومەتی عێراق ڕایگەیاند، حکومەت و بانکی ناوەندی بەپێی پلانێکی داڕێژراو کار دەکەن بۆ ئەوەی لە ماوەیەکی نزیکدا نرخی دۆلار لە بازاڕی هاوتەریبدا (بازاڕی ڕەش) بۆ 155 هەزار دینار (1550دینار بۆ هەر دۆلارێک) دابەزێنن
عەبودی لە لێدوانێکدا ئاماژەی بەوە کرد، ئەم هەنگاوە پشت بە یەدەگێکی پارێزراو و پێویستی بانکی ناوەندی دەبەستێت، کە وا دەکات پارەدارکردنی بازرگانیی دەرەکی و پێداویستییەکانی هاوردەکردن بە ئاسانی بەڕێوەبچێت
سەبارەت بە حەواڵەکانی پێشتر، گوتەبێژی حکومەت ڕوونیکردەوە کە تەرخانکراوی دارایی پێویست بۆ جێبەجێکردنیان بەپێی نرخی پێشوو دابینکراوە. هاوکات ئاشکرای کرد، بڕیاری لێخۆشبوون لە باج و ڕسوومات بۆ هاوردەکردنی خۆراک و دەرمان لە 7ی تشرینی یەکەمەوە چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە.
63 جار خوێندراوەتەوە