هێرشێکى چەکدارانى
داعش بۆ سەر خاڵێکى سوپاى عێراق لە پارێزگاى سەڵاحەدین چوار قوربانى لێکەوتەوە.
میدیاکانى عێراق
بڵاویانکردەوە، چەکدارانى داعش هێرشیان کردەوەتە سەرخاڵێکى پشکنین لەسەر رێگاى
نێوان پارێزگاى سەڵاحەدین و قەزاى حەدیسە.
بەپێى
زانیاریەکان، هێرشەکە کوژرانى دوو سەرباز و برینداربوونى دوو سەربازى دیکەى
لێکەوتوەتەوە.
ئەو
هێرشە لە کاتێکدایە شەوى رابردووش چەکدارانى داعش هێرشیانکردە سەر گوندى رەشاد
لە سنورى پارێزگاى دیالە و لە ئەنجامدا (15) کەس کوژران و (15) کەسى دیکەش برینداربوون.
194 جار خوێندراوەتەوە