ته‌ندروستى دهۆك ئاشكراى ده‌كات له سنورى پارێزگاى دهۆك 67 حاڵه‌تى ئه‌نفلۆزاى وه‌رزى تۆماركراون و چوار كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.
سیروان محەمەد ئەسوەد به‌ڕێوه‌به‌رى خۆپاراستن له ته‌ندروستى دهۆك له گۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، له سنورى پارێزگاى دهۆك 67 گومانلێكراوى حاڵه‌تى ئه‌نفلۆزاى وه‌رزى تۆماركراون و چوار كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.
وتیشى، له‌و ژماره‌یه 24 حاڵه‌تیان له جۆرى H1 N1 بون.
به‌ڕێوه‌به‌رى خۆپاراستن له ته‌ندروستى دهۆك ڕونیشیكرده‌وه كه له ئێستادا له شارى هه‌ولێر پشكنین بۆ ئه‌و نه‌خۆشانه ده‌كرێت كه توشى ئه‌و په‌تایه ده‌بن و پێویست به‌وه‌ناكات پشكنینه‌كان بنێردرێن بۆ به‌غدا.
861 جار خوێندراوەتەوە