چه‌وه‌نده‌ر یه‌ك له‌و خۆراكانه‌یه كه ده‌وڵه‌مه‌نده به ڤیتامینه‌كان و سوودی زۆر به ته‌ندروستیی مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێت
هەواڵ:KNNC
سووده‌كانی چه‌وه‌نده‌ر بۆ مرۆڤ
زۆرن، له هه‌موو زیاتر سييتمی به‌رگریی له‌ش به‌هێز و پارێزگاریش
له دڵ و مێشك ده‌كات .
چه‌وه‌نده‌ر ده‌وڵه‌مه‌نده به
ڤیتامینه‌كان و به‌تایبه‌تیش ڤیتامینی "سی" ، خواردن و خواردنه‌وه‌ی
ئاوی چه‌وه‌نده‌ر هۆكارو چاره‌سه‌رێكه بۆ نه‌خۆشییه‌كانی وه‌رزی زستان و له‌هه‌مان
كاتیش‌دا پاڵه‌په‌ستۆی خوێنی مرۆڤ داده‌به‌زێنێ
و له نه‌خۆشییه‌كانی دڵ دووری ده‌خاته‌وه.
هه‌روه‌ها چه‌وه‌نده‌ر سه‌رچاوه‌یه‌كی
زۆرباشه بۆ ریشاڵه‌كان، بۆ ئه‌وه‌یش پارێزگاری له گه‌ده و هه‌رس ده‌كات و كێشه‌ی
قه‌بزی ناهێڵێت.
چەوەندەر سەرچاوەیەکی سروشتی نیتراتی
خۆراکییە، کە لەش دەیگۆڕێت بۆ ئۆکسیدی نیتریک، ئەمەش دەبێتە هۆی باشترکردنی ڕۆیشتنی
خوێن و کەمکردنەوەی بەکارهێنانی ئۆکسجین لەکاتی وەرزشکردندا.
توێژینەوەیەک کە لەلایەن توێژەرانی
زانکۆی ئێکستەرەوە بڵاوکراوەتەوە دەریخستووە کە خواردنی ژەمە چڕەکانی شەربەتی چەوەندەر
دوای تەنها دوو هەفتە ڕۆژانە دووجار پەستانی خوێن لە کەسانی پێگەیشتوودا دادەبەزێنێت.
ئه‌مه جگه له‌بونی دژه ئۆكسید كه
له چه‌وه‌نده‌ردا هه‌یه وه‌ك ماده‌ی بیتین، یارمه‌تیی كاره‌كانی جگه‌ر ده‌دات و
وا ده‌كات ماده ژه‌هراوییه‌كان له جه‌سته‌دا فڕێ بداته ده‌ره‌وه.
هه‌ر له‌نێو چه‌وه‌نده‌ردا مادده‌ی دژه هه‌وكردنی تێدایه، ئه‌وه‌یش وا ده‌كات هه‌وكردنه
درێژخایه‌نه‌كان له جه‌سته كه‌متر بكاته‌وه، جیاله‌وه‌ی خوێن پاك ده‌كاته‌وه و
سوودی زۆری پێست هه‌یه .
189 جار خوێندراوەتەوە