پزیشکێکی
پسپۆڕی نەخۆشییەکانی پێست هۆشداری دەدات لەوەی گۆڕانی ڕەنگ و شێوەی نینۆکەکان
تەنها کێشەیەکی ڕواڵەتی نییە، بەڵکو نیشانەیە بۆ بوونی چەندین کێشەی تەندروستی لە
جەستەدا. حاڵەتەکانی وەک کەمیی ئاسن، کێشەی ڕژێنی دەرەقی و تەنانەت نەخۆشییەکانی
دڵ و سییەکانیش ڕەنگدانەوەیان لەسەر نینۆکەکان دەبێت.
دکتۆرە
یێکاتێرینا ئەنبیلۆگۆڤا ئاماژە بەوە دەکات، لە کاتی کەمیی ئاسندا نینۆکەکان تەنک
دەبن و شێوەیەکی چاڵ هاوشێوەی کەوچک وەردەگرن. هەروەها تێکشکانی بەردەوامی نینۆک
ئاماژەیە بۆ بەدخۆراکی یان نەخۆشییە درێژخایەنەکان. هاوکات دەرکەوتنی نینۆکی خڕ و
چەمانەوەی سەری پەنجەکان، زۆرجار لەلای تووشبووانی نەخۆشییەکانی دڵ و سییەکان
دەردەکەوێت.
لە بارەی
گۆڕانی ڕەنگی نینۆکیشەوە، ئەو پزیشکە ڕێنمایی دەدات کە دەرکەوتنی خاڵی سپی دوای
زەبر یان جوانکاری شتێکی باوە، بەڵام دەرکەوتنی هێڵی ڕەش و کشانەوەی لەسەر نینۆک
پێویستی بە پشکنینی خێرا هەیە. هۆشداریش دەدات کە لە هەندێک حاڵەتی دەگمەندا، ئەم
ڕەشبوونەوەیە نیشانەیە بۆ جۆرێکی مەترسیداری شێرپەنجە لە نینۆکەکەدا.
194 جار خوێندراوەتەوە