وەزیری کشتوکاڵ ئاشکرایکرد کێ نوسراوەکەی ساختەکردووە

KNN : Kurdish News Network
03:59 - 08/12/2019
کوردستان
+
-

وەزیری کشتوکاڵی هەرێم لەسەر ساختەکردنی نوسراوێکی لەلایەن کۆمپانیایەکەوە بەمەبەستی هاوردەکردنی دوگی ئاژەڵ سکاڵای یاسای تۆمارکرد.

بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵی هەرێم بڵاویکردوە، داواکاری یاسایی پێشکەشی دادگای هەولێرکردوە، بۆ گرتنەبەری رێکاری یاسایی دژی کۆمپانیای ئەنسکۆ کە هەستاوە بە ساختەکردنی نوسراوێکی وەزیر، بەمەبەستی هاوردەکردنی دوگ.

لە داوکاریەکی وەزیری کشتوکاڵدا بۆ دادگا، داوای ئەوەشیکردوە رێکاری یاسای لە دژی کۆمپانیاکە بگێرێتە بەر .

دوێنی پەرلەمانتارێک رایگەیاند کۆمپانیایەک بەنوسراوێکی ساختەی وەزیری کشتوکاڵ، هەوڵیداوە 10 هەزار تەن دوگی ئاژەڵ هاوردەی هەرێم بکات، بەڵام بەڕێوبەری گومرگی باشماخ گومانی لە نوسراوەکە هەبووە رێگەی بە هاوردەکردنی دوگەکە نەداوە.

13864 جار خوێندراوەتەوە