وێنە... ژیانی کۆچەرییەکانی دێرسم لە ناوچە کوێستانییەکان

03:45 - 01/09/2019
هەمەڕەنگ

لەگەڵ گەرمبوونی ناوچەکانیان هاوڵاتیانی کورد لە دێرسم شوێنەکانی خۆیان جێدەهەڵێن بەرەو کوێستانەکان.

 لەم وێنانەدا ژیانی سادەی خێزانێکی کورد دەردەکەوێت لە کوێستانەکانی دێرسم کە ئەمساڵ لەگەڵ ٥٠ خێزانی دیکەدا بە ٢٣ هەزار ئاژەڵەوە بەرەو کوێستانەکان ڕۆشتوون.

کۆچەرییەکان لە شارۆچکەکانی چەمیشگەزەک، مازگرت، پولومور و هۆزات سەربە دێرسم و شارۆچکەی سیڤەرەک سەربە ئورفاوە بەرە و دەشتاییەکانی ئۆڤاجک بەڕێدەکەون، بەهەلومەرجێکی سەختدا دەگەن بە ناوچەکە و ژیانی ئاژەڵداری خۆیان بەردەوامی پێ دەدەن.

لە وەرزی بەهاردا کۆچەرییەکان دەچنە شاخەکانی مونزور و مەرجان، بۆ لەوەراندنی ئاژەڵەکانیان، تاکو بتوانن لەکاتی باران و کەشوهەوای ساردا خۆراک بدەن بە ئاژەڵەکان.

ئاژەڵدارە کۆچەریەکان شەوان ئێشک دەگرن تاکو سەرئاژەڵیکانیان لە هێرشی گورگ و چەقەڵ و ئاژەڵە کێویەکان بپارێزن و بۆ ئەو مەبەستە سەگی هاوشار رادەگرن بۆ پاسەوانی.

کۆچەریەکان لەگەڵ هاتنی وەرزی سەرمادا دادەبەزنەوە بۆ ماڵەکانیان و وەرزی زستان و سەرماو سۆڵە لە گوندەکانیان بەسەر دەبەن.

 

 

569 جار خوێندراوەتەوە