پۆلیسی گەرمیان: منداڵەكە تەندروستی جێگیرە و دەستمان بە لێكۆڵینەوەش كردوە
منداڵێكی ساوای تەمەن یەك رۆژە لە بەردەم مزگەوتێكدا لە قەزای كەلار, فڕێدەدرێت و لە كاتی ئەنجامدانی نوێژی بەیانی, لە لایەن نوێژخوێنانی مزگەوتەكەوە پۆلیس لە روداوەكە ئاگاداردەكرێتەوە.
جەمال قدوری, وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان بە KNN ی راگەیاند: بەرەبەیانی ئەمڕۆ, شەممە لەكاتی نوێژی بەیانیدا, لەپێش مزگەوتی بوخاری لە قەزای كەلار منداڵێك فڕێ دراوەو لە لایەن نوێژخوێنانەوە دۆزراوەتەوەو پۆلیسیان لێ ئاگاداركردوەتەوە.
وتیشی: لەئێستادا منداڵەكە لەبەشی منداڵانە لەنەخۆشخانەی گشتی كەلار و بەوتەی پزیشك, منداڵەكە باری تەندروستی جێگیرە.
راشیگەیاند: منداڵەكە لەڕەگەزی نێرەو تەمەنی یەك ڕۆژەو لە ئێستادا لەژێرچاودێری پزیشكدایە, پۆلیسیش پەڕاوی لێكۆڵینەوەی كردۆتەوەو هەوڵی ئاشكراكردنی ناسنامەكەی دەدات.
2852 جار خوێندراوەتەوە