بەڵگەنامەیەكی دزەپێكراو قەیرانێكی نوێی بەریتانیا ئاشكرا دەكات

KNN : Kurdish News Network
11:24 - 18/08/2019
جیهان
+
-

بەریتانیا ڕوبەڕوی كەمی دەرمان و خۆراك و وزە دەبێتەوە

بەڵگەنامەیەكی دزەپێكراو ئاشكرای دەكات، ئەگەر بەریتانیا بە بێ ڕێككەوتن لە یەكێتیی ئەوروپا بكشێتەوە، ڕووبەڕووی كەمیی دەرمان و خۆراك و سوتەمەنی دەبێتەوە.

ڕۆژنامەی سەندەی تایمز بەڵگەنامەیەكی دزەپێكراوی نووسینگەی ئەنجومەنی وەزیرانی بەریتانیای بڵاو كردوەتەوە كە تێیدا ئاماژە بەوە دەكات، ئەگەر بەریتانیا بە بێ ڕێككەوتن لە یەكێتیی ئەوروپا بكشێتەوە، ئەوا ئەو وڵاتە ڕووبەڕووی كەمیی دەرمان و خۆراك و وزە دەبێتەوە.

 

بەڵگەنامە نهێنییەكە دەرئەنجامی لێكۆڵینەوە و توێژینەوەی یەك مانگی ئەنجومەنی وەزیرانە و بەناوی پرۆسەی چەكوشی زەردەوەیە، كە تێیدا  تیشكی خستوەتەسەر ئەوەی % 85ی ئەو ئوتومبێلە بارهەڵگرانەی كاڵاو شمەك و پێداویستی لە دەروازە سەرەكییەكانی بەریتانیاوە دەگوێزنەوە ئامادەكاریی ئەوەیان بۆ نەكراوە كە لەگەڵ سیستمی گومركی وڵاتی فەرەنسا مامەڵە بكەن، ئەمەش پێویستی بە لانی كەم سێ مانگ كاركردن هەیە و بەهۆیەوە چەندان قەیران ڕووبەڕووی بەریتانیا دەبێتەوە.

4034 جار خوێندراوەتەوە