وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، لە ناوەڕاستی مانگی حوزەیران 17 بۆ 18 كاتژمێر كارەبای نیشتمانی دەدرێت بە هاوڵاتیان.
وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێم، ئەمڕۆ پێنجشەممە، راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند، پاش هەڵسەنگاندنی دۆخی كارەبا و چۆنیەتی ئیشپێكردنی یەكەكانی وێستگەی غازی بەرهەمهێنانی كارەبا و كارۆ ئاوی لە هەردوو بەنداوی دوكان و دەربەندیخان، لە ئێستادا بە تێكڕا سێ هەزار و 570 مێگاوات كارەبا بەرهەم دەهێنرێت، بەو بڕەش بە رەچاوكردنی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما و زیادبوونی خواست لەسەر بەكارهێنانی كارەبا بۆ پێنج هەزار مێگاوات، وەزارەتی كارەبا دەتوانێت لە ناوەڕاستی ئەم مانگە، 17 بۆ 18 كاتژمێر كارەبا بدات بە هاوڵاتیان و شەش كاتژمێرەكەی تریش لە رێگەی مۆلیدە ئەهلییەكانەوە پڕدەكرێتەوە.
وەزارەتی كارەبا داوا لە هاوڵاتیانیش دەكات، هاوكاریان بن لە كەمكردنەوەی زیاد بەكارهێنانی كارەبا، چونكە لە وەرزی هاویندا، بارگرانییەكی زۆر دەكەوێتە سەر وێستگە و گۆڕەر و تۆڕەكانی دابەشكردنی كارەبا.
1081 جار خوێندراوەتەوە