یانەی بەرشەلۆنە چەكێكی بەهێزی بۆ گەڕایەوە كاتێك پزیشكەكان چاكبوونەوەی تەواوەتی ساموێل ئۆمتیتیان راگەیاند، بەڵام ڤێرمایلین دوورخرایەوە.
لەسەر سایتی یانەی بەرشەلۆنە بڵاوكراوەتەوە، ساموێل ئۆمتیتی كاریگەری ئەو پێكانەی لەسەر نەماوە كە نزیكەی سێ مانگ لە یاریگاكان دووریخستەوەو ئێستا بۆ یاریكردن ئامادەیە.
یانەی بەرشەلۆنە ئەوەشی ئاشكراكرد، ئۆمتیتی بەشێوەیەكی ئاسایی بەشداری راهێنانە بە كۆمەڵەكانی یانەكەی كردوەو ئامادەكاریی دەكات بۆ یارییەكەی لیۆن لە چامپیۆنس لیگ كە بڕیارە سێشەمەی داهاتوو روبەڕوی یەكببنەوە.
یانەی بەرشەلۆنە ئەوەشی ئاشكراكردوە، پزیشكەكان جەختیان لەوەكردۆتەوە ئۆمتیتی بۆ یاریكردن ئامادەیەو لەهەر كاتێكدا بێت راهێنەر دەتوانێت بەشداری پێبكات.
لەلایەكی ترەوە ئارنیستۆ ڤالڤێردیی راهێنەری بەرشەلۆنە رایگەیاند، لە یارییەكەی بەلەد وەلید ڤێرمایلین دووچاری پێكان هاتوەو بەو هۆیەوە ناوی لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكان بۆ یارییەكەی لیۆن سڕیوەتەوە.
564 جار خوێندراوەتەوە