زێلێنسکی: هەست دەکەم سەرۆکی ئەمەریکا خیانەتی لە ئۆکرانیا کردووە

KNN : Kurdish News Network
10:39 - 15/10/2026
جیهان
+
-

  ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا ڕایدەگەیەنێت؛ بڕیارەکەی ئەم دواییەی دۆناڵد ترەمپ بۆ هەڵگرتنی سزاکانی سەر گازی ڕووسیا و ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە کەرتی وزەدا کە مۆسکۆ پشتگوێی خستووە، وای لێکردووە هەست بکات لەلایەن سەرۆکی ئەمەریکاوە خیانەت لە ئۆکرانیا کراوە.

 

لە میانی سەردانەکەیدا بۆ لەندەن و لە چاوپێکەوتنێکی تەلەڤیزیۆنیدا، زێلێنسکی وتی: وادیارە کیێڤ لە شەڕی دژی ڕووسیادا خەریکە پاڵپشتیی ئەمەریکا لەدەست دەدات.

 

هاوکات، ناوبراو نیگەرانیی خۆی دەربڕی لە ئەگەری سەپاندنی کۆتی نوێ بەسەر ئاڵوگۆڕی زانیارییە هەواڵگرییەکانی نێوان ئەمەریکا و ئۆکرانیادا، کە پێشتر دۆناڵد ترەمپ ئەو بابەتەی ڕەتکردبووەوە.

 

ئەم لێدوانانە دوای ئەوە دێن کە سوپای ئۆکرانیا ڕایگەیاند؛ لە ماوەی دوو شەودا، ئاگادارکردنەوە پێشوەختە و ئاساییەکانی ئەمەریکایان لەبارەی هێرشە مووشەکییە چاوەڕوانکراوەکانی ڕووسیاوە پێنەگەیشتووە.

194 جار خوێندراوەتەوە