بانکی ناوەندی ڕێنمایی نوێ بۆ پێدانی دۆلاری گەشتیاری بڵاو دەکاتەوە

KNN : Kurdish News Network
08:03 - 15/10/2026
عێراق
+
-

بانکی ناوەندیی عێراق بە فەرمی ڕایگەیاند، سیستەمێکی نوێ بۆ دابەشکردنی دۆلار بەسەر گەشتیاراندا دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، کە بەپێی ئەو ڕێنماییانە مانگانە بڕی دوو هەزار دۆلار بە گەشتیاران دەدرێت و پرۆسەکەش لە ساڵێکدا شەش جار دووبارە دەبێتەوە

 

بانکەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد، جێبەجێکردنی ئەم بڕیارە نوێیە لە ڕۆژی یەکشەممە، ١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦، بە فەرمی دەست پێ دەکات

 

ئامانج لەم هەنگاوە، ڕێکخستنەوەی پرۆسەی پێدانی دراوی بیانییە بە شێوازێک کە مسۆگەر بکات دراوەکە بە شێوەیەکی دادپەروەرانە و بەپێی مەرج و ڕێنماییە پێشوەختەکان دەگاتە دەست سوودمەندان

148 جار خوێندراوەتەوە