کوژانەوەی کارەبای ماڵان پێچەوانەی دەستوور و یاسا بەرکارەکانە
حکومەت پاڵپشت بە دیجیتاڵ کردنی کارەبا لەڕێگەی پڕۆژەی ڕووناکی وێڕای ئەوەی چەندین جار وزەی کارەبایان گران کردووە، لە ئێستادا لەڕێگەی ئەم سیستەمەوە فشاری بڕینی کارەبا لە هاوڵاتیان دەکات بۆ کۆکردنەوەی پارە و قەرزی کەڵەکەبوو لە ئەگەری نەگەڕاندنەوەی، ئەم کارەی حکومەت لە چوارچێوەی سیستەمی یاسایی دەوڵەتداری دەردەچێت، کە پێویستە دەوڵەت لە چوارچێوەی دەستورو یاسادا رێنمایی و ڕێکارەکان بگرێتە بەر بۆ چارەسەری هەموو کێشەیەک یان وەرگرتنەوەی مافی دەوڵەت.
لەم ڕوانگەیەوە بڕیارەکانی برینی کارەبا بەهۆی نەداگەرانەوەی قەرز پێچەوانەی دەستوور و یاسا بەرکارەکانە، وە بڕیاردەران و جێبەجێکارانی پێویستە ڕووبەڕووی یاسا بکرێنەوە.
یەکەم:
کارەبا خزمەتگوزاری گشتیە و بڕینەکەی قەدەغەیە
لە یاسای وەزارەتی کارەبا ژمارە ٦ سالی ٢٠٢١ هەموارکراو، بە مرفق عام دادەنرێت و دەوڵەت ناچارە بە بەردەوامی دابینی بکات. هیچ یاسایەک ڕێگەی نەداوە خزمەتگوزاری گشتی وەک ئامرازی فشار بەکاربهێنرێت بۆ وەرگرتنەوەی قەرز.
دووەم:
پێچەوانەی دەستووری عێراقی 2005 / ماددەی 27:/ للأموال العامة حرمة وحمايتها واجب على كل مواطن/ ماڵی گشتی پارێزراوە و پاراستنی ئەرکی هەموو هاوڵاتییەکە - کارەبا ماڵی گشتیە.
ماددەی 30:
تكفل الدولة للفرد والأسرة الضمان الاجتماعي والصحي والمقومات الأساسية للعيش في حياة كريمة/ دەوڵەت بۆ تاک و خێزان دڵنیایی کۆمەڵایەتی و تەندروستی و بنەماکانی ژیانێکی شەرەفمەندانە دەستەبەر دەکات - بێ کارەبا ژیانی شەرەفمەندانە نییە.
سێیەم:
پێچەوانەی یاسای تحصیل الدیون الحکومی ژمارە 56ی ساڵی 1977
ئەمە تاکە یاسایە کە حکومەت بۆی هەیە قەرز وەربگرێتەوە.
ماددەی 3:/ إذا تأخر المدين عن دفع أي مبلغ من المبالغ المذكورة في المادة الأولى في الموعد المعين فعلى الموظف المخول بتطبيق هذا القانون أن ينذره بوجوب تسديد الدين خلال عشرة أيام اعتبارا من اليوم التالي لتبليغه بالإنذار/ ئەگەر قەرزدار لە دانەوەی هەر بڕە پارەیەک دواکەوت، دەبێت فەرمانبەری بەرپرس ئاگاداری بکاتەوە کە لە ماوەی 10 ڕۆژ لە ڕۆژی دوای ئاگادارکردنەوە قەرزەکە بداتەوە.
ماددەی 5:
إذا لم يدفع الدين عند انتهاء مدة الإنذار، يصدر قرارا بحجز أموال المدين المنقولة بما فيها أرصدته وودائعه لدى المصارف بما يعادل مقدار الدين، فان لم تكف يجرى حجز أمواله غير المنقولة/ ئەگەر لە دوای تەواوبوونی ماوەی ئاگادارکردنەوە قەرزەکە نەدرایەوە، بڕیار دەدرێت بە حجز کردنی ماڵە گوازراوەکانی قەرزدار لەوانە باڵانسی بانکی بە قەدەر قەرزەکە، ئەگەر بەس نەبوو ئەوا ماڵە نەگوازراوەکانی حجز دەکرێت.
واتا رێکارەکە ئاگادارکردنەوە، دواتر حجزی مولک و مال بەیاسا نەک برینی کارەبا، دواتر فرۆشتن. لە هیچ شوێنێکدا ناڵێت کارەبا ببڕە. کەواتە ڕێنمایی بڕینی ئۆتۆماتیکی پێچەوانەی ئەم یاسایەیە.
چوارەم:
بڕینی ڕاستەوخۆ تاوانە بەپێی ماددەکانی 331 و 361لە یاسای سزادانی عێراقی ژمارە 111ی 1969
پێنجەم:
هاوڵاتی بە خێرایی کارەباکەی بۆ دەگەڕێتەوە
ماددەی 141 لە یاسای مرافعات المدنی ژمارە 83ی 1969:
تختص محكمة البداءة بنظر المسائل المستعجلة التي يخشى عليها من فوات الوقت/ دادگای بداءە تایبەتە بە سەیرکردنی کارە بەپەلەکان کە دەترسرێت کاتیان لەدەست بچێت.
کارەبا لە کارە بەپەلەکانی دادگایە، هاوڵاتی دەتوانێت لە هەمان ڕۆژدا داوای گەڕانەوەی کارەبا بکات و دادگا بڕیاری گەڕانەوەی دەدات.
بڕیاری بڕینی کارەبا بە شێوەی ئۆتۆماتیکی لەڕێگەی پڕۆژەی ڕووناکی، پێچەوانەی ماددەی 3 و 5ی یاسای تحصیل الدیون الحکومی 56ی 1977 و ماددەی 331 و 361ی یاسای سزادان و ماددەی 27 و 30ی دەستوورە و دەبێت هەڵبوەشێتەوە و بڕیاردەران و جێبەجێکارانی ڕووبەڕووی یاسا بکرێنەوە.
18 جار خوێندراوەتەوە