دۆناڵد ترەمپ،
سەرۆکی ئەمەریکا و شی جین پینگ، سەرۆکی چین کۆبوونەوەی دووقۆڵییان لە شاری شنجن
دەستپێکرد و سەرۆکی ئەمەریکاش ڕێککەوتنی لەسەر پێویستیی تێپەڕبوونی نەوت بە گەرووی
هورمزدا دووپاتکردەوە.
میدیاکان
بڵاویانکردەوە، کۆبوونەوە دووقۆڵییەکەی نێوان سەرۆکانی چین و ئەمەریکا لە شاری
شنجن پێش بەڕێوەچوونی لووتکەی سێقۆڵییان لەگەڵ ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی ڕووسیا
دەستیپێکردووە.
لە میانی
کۆبوونەوەکەدا، دۆناڵد ترەمپ بۆ سەرۆکی چینی دووپاتکردەوە کە لەسەر پێویستیی
تێپەڕبوونی نەوت بە گەرووی هورمزدا ڕێککەوتوون و ئاماژەی بەوەش دا کە ئەم دیدارە
بەرهەمدار دەبێت.
ترەمپ جەختیشی کردەوە کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا
پەیوەندییەکی تایبەتی لەگەڵ چین هەیە.
لە بەرامبەردا،
شی جین پینگ بۆ ترەمپی دووپاتکردەوە کە پەیوەندییەکانی نێوان چین و ئەمەریکا
بەشێوەیەکی گشتی جێگیرن و بەرەو باشتربوون دەچن.
114 جار خوێندراوەتەوە