شەپۆلێکی نوێی هەڵئاوسان بازاڕەکانی عێراق و هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە و بەهای دینار بە ڕێژەی 6.2٪ گۆڕانکاریی بەسەردا هاتووە. ئەمەش کاریگەریی ڕاستەوخۆی لەسەر گرانبوونی کاڵا سەرەکییەکان و بژێویی ڕۆژانەی هاووڵاتییان دروست کردووە
بەپێی شیکردنەوەیەکی ئابووریناس مەنار عوبێدی کە پشتی بە ئامارەکانی وەزارەتی پلاندانان بەستووە، ڕێژەی هەڵئاوسان لە هەرێمی کوردستان بەتەنها گەیشتووەتە 5٪ ئەم بەرزبوونەوەیە لە مانگی تشرینی یەکەم (مانگی10)دا بەشێوەیەکی بەرچاو لە بازاڕەکاندا ڕەنگی داوەتەوە
ئامارەکان دەریدەخەن کە نرخی خۆراکە بنەڕەتییەکان ئاستێکی پێوانەییان تۆمارکردووە؛ نرخی سەوزەوات بە ڕێژەی 17٪ گۆشت بە ڕێژەی 13٪ و شیرەمەنییەکانیش بە ڕێژەی 12.6٪ گران بوون. ئەم گۆڕانکارییانە بارگرانیی خەرجیی خێزانەکانی زیاتر کردووە.
52 جار خوێندراوەتەوە