فەرماندەیەکی پێشووی حەشدی شەعبی بە بڕێک ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیرکرا

KNN : Kurdish News Network
03:13 - 18/11/2026
عێراق
+
-

هێزە ئەمنییەکانی عێراق، حامید جەزائیری، فەرماندەی پێشووی حەشدی شەعبییان بە بڕێک ماددەی هۆشبەرەوە لە شاری بەغدا دەستگیرکرد. لە کاتی دەستگیرکردنەکەشدا دوو کەسی دیکەی لەگەڵدا بووە

 

پرۆسەی دەستگیرکردنەکە لەلایەن هێزێکی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکانەوە لە کۆمەڵگەی نیشتەجێبوونی (ڕەیحانە) لە بەری ڕەسافە بەڕێوەچووە. هاوکات لەگەڵ جەزائیریدا، کارمەندێکی حەشدی شەعبی و کەسێکی مەدەنی دەستبەسەر کراون

 

هێزە ئەمنییەکان دەستیان بەسەر 21 کیس ماددەی هۆشبەری جۆری (کریستاڵ)، ئۆتۆمبێلێکی حکومیی سەر بە حەشدی شەعبی و چەکێکی کڵاشینکۆفدا گرتووە. جەزائیری پێشتر فەرماندەی لیوای 18ی حەشدی شەعبی (سەرایای خۆراسانی) بووە و لە ئەیلوولی 2020 لەلایەن فالح فەیازەوە لە پۆستەکەی دوورخراوەتەوە.

44 جار خوێندراوەتەوە