شارەزایەکی کەشناسی: بارانی زۆرباش و لافاو دەگەڕێنەوە

KNN : Kurdish News Network
09:31 - 19/11/2026
کوردستان
+
-

شارەزایەکی کەشناسی پێشبینی دەکات لە کۆتاییەکانی ئەم مانگەوە سیستەمی کەشوهەوا بەتەواوی بگۆڕێت و چەندین شەپۆلی بەهێز و یەک لەدوای یەکی بارانبارین و ئەگەری دروستبوونی لافاو ناوچەکە بگرێتەوە.

 

شاڵاو هیدایەت، شارەزای کەشناسی ڕایگەیاند، گۆڕانی سیستەمی کەشوهەواکە بە قازانجی ناوچەکە دەبێت و هۆکارەکەشی بۆ دابەزینی فەیسی (AO)ـی زەریای جەمسەری باکوور بۆ باری نەرێنی و هاتنی بڕێکی زۆری شێی مەداری دەگەڕێتەوە.

 

ئەو شارەزایە ئاماژەی بەوە کردووە، ڕێژەی شێی مەداری لەم جارەدا بە بەراورد بە جاری پێشتر زۆر زیاترە، ئەمەش هەردوو دەریای سوور و سپی بەتەواوی چالاک دەکاتەوە و ئەگەری دروستبوونی چەندین شەپۆلی بەهێز و سەرتاسەری بۆ ماوەیەکی درێژخایەن دەڕەخسێنێت.

 

سەبارەت بە دۆخی ئێستاش، شاڵاو هیدایەت ڕوونیکردووەتەوە، بڕی بارانی دوێنێ لەو ناوچانەی لێیان باریوە لە پێشبینییەکان زیاتر بووە. هەروەها جەختی کردووەتەوە تا هاتنی شەپۆلە سەرتاسەرییەکەی کۆتایی مانگ، لە ناوچە جیاجیاکان و بەزۆریش لە ناوچەکانی باکوور، بارانبارین بە بڕی جیاواز بەردەوام دەبێت.

72 جار خوێندراوەتەوە