فالح فەیاز، سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی، پێشنیازێکی فەرمی ئاراستەی سەرۆکوەزیرانی عێراق کردووە بۆ ئەوەی دۆسیەی ئەمنیی ناوچەی جورف سەخر (جورف نەسڕ) ڕادەستی هێزەکانی حەشدی شەعبی بکرێت
بەپێی بەڵگەنامەیەکی فەرمی کە واژۆی فالح فەیازی لەسەرە و مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦، پێشنیاز کراوە هەریەکە لە لیواکانی (٧٢) و (٧٩) لەگەڵ فەوجی هێزە تایبەتەکانی سەر بە ئۆپەراسیۆنەکانی حەشدی شەعبی، کۆنترۆڵی ناوچەی جورف سەخر بگرنەدەست
لە بەشێکی دیکەی بەڵگەنامەکەدا، دەستەی حەشدی شەعبی پێشنیازی کردووە کە ئەرکی پاراستن و ئاسایشی بۆرییە نەوتییەکانی ناوچەکە بە پۆلیسی وزە بسپێردرێت , ئەمەش هەنگاوێکە بۆ یەکلاییکردنەوەی دۆسیەی پاراستنی وزە و کەمکردنەوەی ئەو گرژییانەی لەسەر پرسی بەڕێوەبردنی ناوچەکە دروست بوون.
45 جار خوێندراوەتەوە