دۆسیەی ئەمنیی جورف سەخر بەسەر هێزە هاوبەشەکاندا دابەشکرا.

KNN : Kurdish News Network
03:23 - 18/11/2026
عێراق
+
-

فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق، بڕیاریدا دۆسیەی ئەمنیی ناوچەی جورف نەسڕ (جورف سەخر) رادەستی هێزێکی هاوبەشی سوپا، پۆلیسی فیدراڵی، حەشدی شەعبی و پۆلیسی وزە بکرێت

 

بەپێی بەڵگەنامەیەکی فەرمیی نووسینگەی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان، کە واژۆی فەریق روکن عەبدولئەمیر شەممەریی لەسەرە و ئاراستەی دەستەی حەشدی شەعبی کراوە، ناوەندی ناحیەی جورف نەسڕ لەلایەن لیوای ١٧ی پۆلیسی فیدراڵییەوە دەپارێزرێت. هاوکات لیوای ٣٨ی سوپای عێراق و لیواکانی ٧٢ و ٧٩ی حەشدی شەعبی بەسەر ناوچەکانی دیکەی دەوروبەری ناحیەکەدا دابەشکراون

 

 

لە بڕیارەکەدا هاتووە، ئەرکی پاراستنی بۆرییە نەوتییەکانی ناوچەکە بە پۆلیسی وزە دەسپێردرێت و رێگای (موسەییب - فازڵییە - عامرییەی فەلوجە) بەڕووی هاتوچۆدا دەکرێتەوە. هەروەها فەوجێکی دەزگای دژەتیرۆر وەک هێزی یەدەگ بۆ حاڵەتە لەناکاوەکان لە کەمپی حامیە جێگیر دەکرێت

 

 

84 جار خوێندراوەتەوە