وەزیری دارایی عێراق: لە ڕێگەی دامەزراندنەوە کۆتایی بە پرسی گرێبەست و کارمەندانی ڕۆژانە دەهێنین

KNN : Kurdish News Network
01:29 - 16/11/2026
ئابوری
+
-

فالح ساری، وەزیری دارایی عێراق ڕایگەیاند؛ حکومەت لە ڕێگەی دامەزراندنی هەمیشەیییەوە، کۆتایی بە کێشەی فەرمانبەرانی گرێبەست و کرێکارانی ڕۆژانە دەهێنێت و ساڵانی خزمەتی پێشووشیان بۆ هەژمار دەکرێت.

 

لە لێدوانێکدا کە ئەمڕۆ دووشەممە بڵاویکردووەتەوە، وەزیری دارایی ئاماژەی بەوە کردووە، چاوەڕوان دەکرێت لە ئایندەیەکی نزیکدا ئەنجوومەنی وەزیران پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2027 پەسەند بکات، ئەوەش دوای ئەوەی پێداچوونەوە بە بڕگە و بابەتە داراییەکانی پڕۆژەیاساکەدا تەواو دەبێت.

 

وەزیری دارایی ڕوونیشیکردەوە؛ دامەزراندنی وەزارەتی "ئابووری و حوکمڕانی" کاریگەریی ڕاستەوخۆی هەبووە لەسەر پێداچوونەوەکانی بودجەی فیدراڵی. جەختیشی کردەوە کە حکومەت هەوڵی جددی دەدات بۆ کۆنترۆڵکردنی خەرجییە گشتییەکان و بەهێزکردنی سەقامگیریی پیشەیی و دارایی لە تەواوی دامەزراوەکانی دەوڵەتدا.

89 جار خوێندراوەتەوە