لیژنەی دارایی: بودجەی 2027ی عێراق ڕووبەڕووی 42 ترلیۆن دینار کورتهێنان دەبێتەوە

KNN : Kurdish News Network
09:37 - 15/11/2026
ئابوری
+
-

غفران شەممەری، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند؛ چارەسەرکردنی کورتهێنانی دارایی لە پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2027  پێویستی بە سیاسەتی دارایی ورد هەیە، ئەوەش لە ڕێگەی کەمکردنەوەی خەرجییەکان و زیادکردنی داهاتە گشتییەکان دەبێت.

 

بەپێی خەمڵاندنەکانی لیژنەکە، قەبارەی خەرجییەکان لە بودجەی ساڵی داهاتوودا 217 ترلیۆن دینار تێدەپەڕێنێت، لە بەرامبەریشدا داهاتەکان بە 175 ترلیۆن دینار دەخەمڵێندرێن، بەمەش پڕۆژەیاساکە 42 ترلیۆن دینار کورتهێنانی دەبێت.

 

ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی جەختی لەوەش کردەوە کە پاراستنی مووچە و توانای کڕینی هاووڵاتییان دەبێت لە پێشینەی هەنگاوەکانی حکومەت بێت، چارەسەرکردنی قەیرانەکەش نابێت هیچ بارگرانییەکی ئابوورییان بخاتە سەر.

64 جار خوێندراوەتەوە