بانکی ناوەندی: 94٪ـی دراوی عێراق لە دەرەوەی سیستەمی بانکی و لە دەست هاووڵاتیاندایە

KNN : Kurdish News Network
12:44 - 15/11/2026
ئابوری
+
-

داتاکانی بانکی ناوەندیی عێراق دەریدەخەن کە 94٪ـی کۆی دراوی نەقدی لە عێراقدا لە دەرەوەی بانکەکانە و تەنها 6٪ـی لە ناو سیستەمی بانكیدا ماوەتەوە، ئەمەش قەبارەی زۆری ئەو پارەیە نیشان دەدات کە لە دەستی هاووڵاتییاندایە بۆ مامەڵەی ڕۆژانە.

 

بەپێی پێوەرە ئابوورییەکانی بانکی ناوەندی، قەبارەی ئەو پارەیەی لە مانگی ئەیلولی ئەمساڵدا لە دەرەوەی بانکەکان مامەڵەی پێوە کراوە گەیشتووەتە 101 ترلیۆن و 868 ملیار دینار، لە کاتێکدا ئەو ژمارەیە لە مانگی ئابدا 100 ترلیۆن و 186 ملیار دینار بووە، بەمەش بە ڕێژەی 1.7٪ زیادی کردووە. کۆی گشتیی ئەو دراوەش کە بانکی ناوەندی لەو مانگەدا خستوویەتییە ڕوو 108 ترلیۆن و 306 ملیار دینار بووە.

 

لە بەرامبەردا، ئەو نەختینەیەی لە ناو بانکەکاندا ماوەتەوە بە ڕێژەی 17.6٪ کەمی کردووە و دابەزیوە بۆ شەش ترلیۆن و 438 ملیار دینار. لەسەر ئاستی ساڵانەش، قەبارەی ئەو دراوەی لە دەرەوەی بانکەکانە بەراورد بە کۆتایی ساڵی 2025 بە ڕێژەی 10٪ زیادی کردووە.


164 جار خوێندراوەتەوە