نێچیرڤان
بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە شاری ئەنتاڵیای تورکیا لەگەڵ مەسعود پزیشکیان،
سەرۆککۆماری ئێران کۆبووەوە و پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر، بەغدا و تارانیان
تاوتوێ کرد.
لە پەیامێکدا
لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئێکس)، سەرۆکی هەرێم کۆبوونەوەکەی بە
"بەرهەمدار" وەسفکردووە و ڕایگەیاندووە، بیروڕایان سەبارەت بە دۆخی
پەیوەندییە دووقۆڵییەکان ئاڵوگۆڕ کردووە.
نێچیرڤان
بارزانی ئاماژەی بەوەشکردووە، لە کۆبوونەوەکەدا جەختیان لە بەردەوامیی هەماهەنگی و
هەوڵە هاوبەشەکان کردووەتەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو ئاڵنگارییانەی ڕووبەڕووی
ناوچەکە بوونەتەوە.
لە بەشێکی
دیکەی پەیامەکەیدا هاتووە، هەردوو سەرۆک پێداگرییان لەوە کردووە کە دیالۆگ،
لێکگەیشتنی هاوبەش و هاریکاری، باشترین ڕێگەن بۆ گەیشتن بە ئاشتی و سەقامگیریی
بەردەوام.
59 جار خوێندراوەتەوە