تۆم باراک: پشتیوانی لە هەرێمێکی بەهێز و یەکگرتوو دەکەین

KNN : Kurdish News Network
09:33 - 11/11/2026
جیهان
+
-

ئەمریکا دووپاتی دەکاتەوە کە پشتیوانی لە هەرێمی کوردستانێکی بەهێز و یەکگرتوو دەکات، بە جۆرێک کە ڕەنگدانەوەی تەواوی فرەجۆریی پێکهاتەکانی ناوچەکە بێت

 

تۆم باراک لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئێکس)، پەیامێکی لەبارەی کۆبوونەوەی لەگەڵ هەریەک لە دەرباز ڕەسوڵ، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی و ئەحمەد موفتی، بریکاری وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم بڵاوکردەوە و تێیدا هەڵوێستی وڵاتەکەی لەسەر داهاتووی هەرێم نوێ کردەوە

 

لە پەیامەکەیدا ئاماژەی بەوە کردووە، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە پشتیوانییەکانی بەردەوامە و جەخت لەسەر مانەوەی هەرێمێکی بەهێز و یەکگرتوو دەکاتەوە کە گوزارشت لە فرەچەشنیی پێکهاتەکانی بکات.

79 جار خوێندراوەتەوە