دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا،
ئەگەری ئەنجامدانی هەر هێرشێکی نوێی سەربازی بۆ سەر ئێران ڕەتدەکاتەوە و ئاشکرای
دەکات؛ تاران ئامادە بووە ڕێککەوتنی لەگەڵدا واژۆ بکات، بەڵام هەڵبژاردنەکانی
ئەمریکا پرۆسەکەیان دواخستووە.
لە
چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ بەرنامەی (60 Minutes)ـی کەناڵی سی بی ئێس، ترەمپ ڕایگەیاند؛ هیچ
پاساوێک بۆ هەڵکشانی سەربازی نابینێت و گەرووی هورمزیش بۆ کەشتیوانی کراوەیە.
جەختیشی کردەوە کە بە هەر شێوازێک بێت، لە کۆتاییدا ڕێککەوتنێک لەگەڵ ئێراندا واژۆ
دەکەن.
سەبارەت بە
بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران کە لەژێر هەزاران تۆن بەرددا شاراونەتەوە، سەرۆکی ئەمریکا
دەڵێت: ئەگەر پێویست بکات، لە ماوەی یەک کاتژمێردا بابەتەکە یەکلایی دەکەینەوە،
بەڵام لە ئێستادا پێویستمان بەوە نییە. هاوکات هۆشداری دەداتە هاوپەیمانەکانی و
دەڵێت: هەر وڵاتێک ئەمریکا لە کاتی جەنگدا بەرگریی لێ بکات، دەبێت خۆی تێچووەکەی
لەئەستۆ بگرێت.
194 جار خوێندراوەتەوە