لە سەر فەرمانی عەلی زەیدی لێکۆڵینەوە لە هێرشەکەی سەر کۆرمۆر خێراتر دەکرێت

KNN : Kurdish News Network
09:40 - 12/11/2026
عێراق
+
-

عەلی فالح زەیدی، سەرۆکوەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق فەرمانی داوە بە خێراکردنی لێکۆڵینەوەکان لە هێرشەکەی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر لە پارێزگای سلێمانی.

 

سەباح نوعمان، وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان، ڕایگەیاند کە سەرۆکوەزیران بەدواداچوونی بۆ پرۆسەی لێکۆڵینەوە لە هێرشەکەی سەر کێڵگەی کۆرمۆر کردووە.

 

زەیدی فەرمانی داوە بە خێرا تەواوکردنی ڕاپۆرتی کۆتایی و گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی توند بەرامبەر ئەو کەسانەی تێوەگلانیان لە هێرشەکەدا دەسەلمێنرێت.

 

ئامانج لەم ڕێکارانە ڕێگریکردنە لە دووبارەبوونەوەی هێرشی لەم شێوەیە و پاراستنی ئاسایشی دامەزراوە هەستیارەکان و سەلامەتیی کارمەندەکانیانە.

104 جار خوێندراوەتەوە