ڕۆژی
پێنجشەممە، نرخی نەوتی عێراق دابەزینێکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی. نرخی
یەک بەرمیل نەوتی خاوی قورسی بەسرە بۆ 62.31دۆلار دابەزی،
کە بەراورد بە پێشتر (7.84) دۆلار کە دەکاتە ڕێژەی 11.18٪ بەهاکەی
لەدەستداوە.
هاوکات، نەوتی
خاوی مامناوەندی بەسرەش بە هەمان بڕ دابەزی و نرخی یەک بەرمیل گەیشتە 66.31 دۆلار،
کە دەکاتە ڕێژەی (10.57٪).
لەسەر ئاستی
جیهانیشدا بە هەمان شێوە نرخەکان دابەزینیان تۆمارکردووە؛ نەوتی خاوی تەکساسی
ئەمریکی بۆ (86.78) دۆلار و خاوی برێنت بۆ 93.62 دۆلار
دابەزین.
لە لایەکی دیکەشەوە، سەبەتەی نەوتی
ئۆپێک دابەزینی گەورەی تۆمارکرد و یەک بەرمیل بە 103.53دۆلار مامەڵەی
پێوەکرا، کە 12.33 دۆلار لە نرخەکەی کەم بووەتەوە.
237 جار خوێندراوەتەوە