وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان خشتەی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی بۆ مانگی 10 ڕاگەیاند، بەپێی خشتەکەش پرۆسەکە لە ڕۆژی یەکشەممە، 8ی 11ی 2026، دەست پێ دەکات
پرۆسەی دابەشکردنەکە چوار ڕۆژ دەخایەنێت و لە ڕۆژی چوارشەممە، 11ی11ی 2026، کۆتایی پێ دێت، بە جۆرێک سەرجەم فەرمانبەران و مووچەخۆران شایستە داراییەکانیان وەردەگرن
ئەم هەنگاوە لە کاتێکدایە کە مووچەخۆران چاوەڕێی خەرجکردنی مووچەکانیان دەکەن بۆ دابینکردنی پێداویستییە ژیانییەکان و کەمکردنەوەی قەیرانە داراییەکان لەسەر شانیان.
266 جار خوێندراوەتەوە