قاڵیباف: گەلی ئەمریکا وتی نەخێر بۆ شەڕ و ئێمەش پشتگیریی ئەو پەیامە دەکەین

KNN : Kurdish News Network
01:36 - 04/11/2026
جیهان
+
-

محەمەد باقر قاڵیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران ڕایگەیاند، گەلی ئەمریکا بڕیاری خۆیدا و وتی "نەخێر بۆ شەڕ"، جا چ لەبەر ویژدان بێت یان بەهۆی فشاری تێچووی بژێوی ژیانەوە بێت، جەختیشیکردەوە کە ئەوان بەتەواوی پشتگیریی ئەم پەیامە دەکەن.

 

لە درێژەی لێدوانەکەیدا، قاڵیباف هۆشدارییەکی توندی ئاراستەی ئیدارەی ئەمریکا کرد و وتی: "ئەگەر حکومەتی ئەمریکا خیانەت لە ئیرادەی گشتیی گەلەکەی بکات لەپێناو خزمەتکردنی پارەدارکەران و باجگیرە نێودەوڵەتییەکان، ئەوکات دەزانێت کە نەخێرەکەی ئێمە لەگەڵ مۆتەکەیەکدا دێت".

 

ئەمەش دوای ئەوەدێت کە بە گوێرەی ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنەکانی نیوەی خولی ئەمریکا، دیموکراتەکان لە کۆنگرێس و ویلایەتەکان پێش کۆمارییەکان کەوتوونەوە و دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەو وڵاتەش یەکێک لە هۆکارەکانی پاشەکشێی پارتەکەی بۆ شەڕی ئێران گەڕاندەوە و لە هەمان کاتدا رایگەیاند، کە هێشتا کاری تەواونەکراویان لەو وڵاتە ماوە.

132 جار خوێندراوەتەوە