ئەو قاچاخچییەی بووە هۆی خنکانی سێ منداڵی خێزانێکی سلێمانی، دەستگیرکرا

KNN : Kurdish News Network
12:28 - 03/11/2026
کوردستان
+
-

هێزەکانی ئاسایشی هەولێر، ئەو قاچاخچییەیان دەستگیرکرد کە پێشتر بووبووە هۆکاری خنکانی سێ منداڵی خێزانێکی خەڵکی شاری سلێمانی لە کاتی هەوڵدان بۆ گەیشتن بە ئەورووپا.

 

ڕووداوەکە ماوەیەک بەر لە ئێستا لە تورکیا ڕوویداوە، کاتێک خێزانێکی شاری سلێمانی لە ڕێگەی قاچاخچییەکەوە ویستوویانە بچنە دەرەوەی وڵات، بەڵام لە کاتی پەڕینەوەیان بە بەلەمێکی چوپ لە ڕووبارێکدا، بەلەمەکەیان ژێرئاو کەوتووە و لە ئەنجامدا سێ منداڵی خێزانەکە بە ناوەکانی (هەستیار، هەریاد و میلا) گیانیان لەدەستدا.

 

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر بڵاویکردووەتەوە، دوای بەدواداچوونەکان توانیویانە ناسنامەی قاچاخچییەکە ئاشکرا بکەن کە ناوی (ر. أ. م)ـە، و لە کاتی گەڕانەوەیدا بۆ هەرێمی کوردستان، بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە دەستگیریان کردووە.

189 جار خوێندراوەتەوە