یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، سەبارەت بە دەنگۆی کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان لە ڕۆژی چوارشەممە (٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦)، ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژە بەوە دەکات کە هەر کۆبوونەوەیەک بەبێ سازانی نیشتمانی ئەنجام بدرێت، "نایاساییە"
لە ڕاگەیەنراوەکەدا یەکێتی جەخت دەکاتەوە کە ئەم هەوڵە دوورە لە بنەماکانی شەراکەتی ڕاستەقینە و هەوڵێکە بۆ "سەپاندنی ئیرادەی لایەنێک"، بۆیە نەک تەنها خۆیان بەشداری ناکەن، بەڵکو داوا لە سەرجەم هێزە سیاسییەکان و ئەو لایەنانە دەکەن کە "خەمی قەوارەی هەرێمیانە"، بایکۆتی دانیشتنەکە بکەن
یەکێتی لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەنراوەکەیدا هۆشداری دەدات کە ئەگەر بڕیارەکانی پەرلەمانتاران لەژێر فشار و هەڕەشەدا بێت، ئەوا دان بە هیچ پەرلەمان و حکومەتێکدا نانێن کە دەرئەنجامی ئەو جۆرە کۆبوونەوانە بێت.
363 جار خوێندراوەتەوە