دۆناڵد ترەمپ
ڕایگەیاند، بەدڵنیاییەوە ئەنجامی هەڵبژاردنی نیوەی خول قبوڵ دەکات و کۆنترۆڵکردنی
کۆنگرێس لەلایەن دیموکراتەکانەوە وەک شکستێکی کەسیی بۆ خۆی نابینێت. ئاماژەی
بەوەشکرد، ئامادەیە لەپێناو بەرژەوەندیی ئەمریکادا کار لەگەڵ دیموکراتەکاندا بکات.
لە لێدوانێکیدا
بۆ کەناڵی فۆکس نیوز، ترەمپ پیرۆزبایی لە دیموکراتەکان کرد بۆ بەدەستهێنانی ئەو
سەرکەوتنەی کە 11 ساڵە هەوڵی بۆ دەدەن. لە هەمان کاتدا هێرشی کردە سەر خودی
کەناڵەکە و ڕایگەیاند؛ فۆکس نیوز بەرپرسیارێتیی ئەم شکستەی کۆمارییەکانی
لەئەستۆدایە، بەهۆی ئەوەی بەردەوام میوانداریی نەیارە دیموکراتەکانی کردووە.
سەبارەت بە
هۆکارەکانی دیکەی شکستەکەیان، ترەمپ پرسی ئێرانی بە یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکان
ناوبرد و وتی: "ئەمریکییەکان گرنگیی مامەڵەکردنمان لەگەڵ ئێران
دەزانن، هێشتا ئەرکەکەمان لەوێ کۆتایی نەهاتووە و ڕەنگە هەنگاوی دیکە بنێین یان
نەینێین". جەختیشی کردەوە کە دیموکراتەکان ناتوانن لە
کۆنگرێسەوە ئیرادەی خۆیان بسەپێنن.
بەپێی ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی نیوەی خولی ئەمریکا، دیموکراتەکان کۆنتڕۆڵی ئەنجومەنی نوێنەران و ئەنجومەنی پیرانیان بەدەستهێناوە و لە زۆرینەی ویلایەتەکانیش حاکمەکانی سەر بەو حزبە سەرکەوتوون.
380 جار خوێندراوەتەوە