لەمڕۆوە
شەپۆلێکی دیکەی بارانبارین و هەورەبروسکە زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و
عێراق دەگرێتەوە، پێشبینی دەکرێت لە سبەینێوە کاریگەریی شەپۆلەکە زیاتر ببێت و
پلەکانی گەرماش نزم ببنەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی
کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم ئاماژەی بەوە کردووە، ئەمڕۆ سێشەممە (3ی تشرینی
دووەمی 2026)، ئاسمان بەگشتی نیمچە هەور دەبێت و ئەگەری نمەباران لەسەر ناوچە
شاخاوییە بەرزەکان هەیە. بۆ سبەینێ چوارشەممەش، لە دوای نیوەڕۆوە شەپۆلێکی
نمەباران پارێزگاکانی سلێمانی، هەولێر، دهۆک و ئیدارەی گەرمیان دەگرێتەوە کە لە
هەندێک کاتدا دەگۆڕێت بۆ بارانی مامناوەند و هەورە تریشقە.
لای خۆشییەوە،
دەستەی کەشناسیی عێراق پێشبینی دەکات لە سبەینێوە تاوەکو کۆتایی ئەم هەفتەیە،
شەپۆلێکی بارانبارینی مامناوەند و هەورەبروسکە لەگەڵ بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ ناوچە
جیاوازەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق بگرێتەوە، پلەکانی گەرماش بەشێوەیەکی گشتی
ڕوو لە نزمبوونەوە دەکەن.
300 جار خوێندراوەتەوە