پۆلیسی گەرمیان پیاوێکی دەستگیرکرد کە بۆ ماوەی زیاتر لە شەش ساڵ، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا خۆی وەک ژن ناساندووە و لە ڕێگەی هەڕەشە و خەڵەتاندنەوە پارەیەکی زۆری لە هاووڵاتییان سەندووە
دوای ئەوەی هاووڵاتییەک سکاڵای تۆمارکرد کە لەلایەن کەسێکی نەناسراوەوە و لە ڕێگەی دوو ژمارە تەلەفۆنەوە هەڕەشەی لێکراوە، بەشی نەهێشتنی تاوانی گەرمیان دەستی بە لێکۆڵینەوە کرد. دواتر بە فەرمانی دادوەر، لە ڕێکەوتی (٢٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦) توانرا تۆمەتبار (ئـ. ح. ڕ)، کە تەمەنی ٤٥ ساڵە بەپێی ماددەی ٤٥٢ دەستگیر بکرێت
عەقید سۆران محەممەد غەریب، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند؛ لە کاتی لێکۆڵینەوەکاندا تۆمەتبارەکە دانی بە تاوانەکەیدا ناوە. هاوکات داوا لەو کەسانە دەکات کە بەم شێوازە زەرەرمەند بوون، سەردانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی گەرمیان بکەن بۆ تۆمارکردنی سکاڵای یاسایی.
110 جار خوێندراوەتەوە